Erbil 14°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 19:17

سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان: قەدەغەی هاتوچۆ ڕۆژنامەنووسان ناگرێتەوە

100%


ئەنجوومەنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت، ئەو ڕۆژنامەنووسانەی هەڵگری ناسنامەی سەندیکان یاخود دەزگاکانی خۆیانن، قەدەغەی هاتوچۆ نایانگرێتەوە.

 ئەنجوومەنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا  بڵاویكرده‌وه‌، بە پێی نووسراوێکی وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان ژمارە 777 لە بارەی ڕێنماییەکانی قەدەغەی هاتوچۆ لە ڕۆژانی سەرژمیریی گشتیی دانیشتوان، نووسراوی دەستەی ئاماری عێراق، تایبەت بە قەدەغەی هاتوچۆ و لە نووسراوی وەزارەتی پلاندانان دەستەی باڵای سەرژمێری دانیشتوانی هەرێمی كوردستان سەرجەم ڕۆژنامەنووسان ئاگادار دەکاتەوە، هەر ڕۆژنامەنووسێک هەڵگری ناسنامەی سەندیکا یاخود دەزگاکانی خۆیانن، قەدەغەی هاتوچۆ نایانگرێتەوە، تاکوو بتوانن ئەرکەکانی خۆیان بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.