ئامادهكردنی ههواڵ - كهمال یوسف
سانتۆس کە شایەتحاڵی دەرکەوتنی ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیلی وەک پیلێ و نیمار و ڕۆبینهۆ بوو، تەنها ساڵێک دوای دابەزینی بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا، هەفتەیەک پێش تهواو بوونی یاریهكان نازناوی خولی یانه پلە دووهكانی مسۆگهر كرد.
دوو قۆناغ پێش کۆتایی هاتنی خولەکە، نۆڤۆریزۆنتینۆ تاکە تیپ بوو کە چانسی هەبوو بۆ ڕفاندنی نازناوەکە لە سانتۆس، بەڵام دوای دۆراندنی، بە کۆکردنەوەی 64 خاڵ بۆ پلەی سێیەم دابەزی و چوار خاڵ لە سانتۆسەوە دوورە.
میراسۆل، یانەیەکی دیکە کە هەڕەشەی لە پلەی یەکەم دەکرد، هەروەها ڕۆژی هەینی بە ئەنجامی 1-1 لەگەڵ ئۆپێریۆ یەکسان بوو، بەمەش چوار خاڵ لەدوای سانتۆسەوە بوو و هیچ چانسێکی نییە بۆ بهدهستهێنانی نازناوهكه.
یانەکە لە پۆستێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاند: ئەو کابوسەی کە هاندەرانی سانتۆس هەرگیز شایەنی نەبوون، کۆتایی پێ دێت و دەگەڕێینهوه بۆ خۆشی و دێینهوه خولی پله یهك.
نازناوی خولی پلە دووەکان دەیەمین نازناوی لەسەر ئاستی نیشتمانی لە مێژووی سانتۆسدا، کە هەشت جار پاڵەوانێتی بەڕازیلی بەدەستهێناوە، زۆربەیان کاتێک پێلێ هێشتا لە ڕیزەکانیاندا یاری دەکرد، جامی بەڕازیلیش جارێکی (2010)، کە نەیمار ئەستێرەی تیپەکە بوو.
سانتۆس لە مانگی کانوونی دووەمی 2023 بۆ خولی پلە دوو دابەزی، ئەمەش نزیکەی ساڵێک دوای مردنی پێلێ بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.