Erbil 14°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 19:43

سه‌رۆكی حكوومه‌ت سەرەخۆشی لە خانه‌واده‌ی شەهیدانی تەقینەوەکەی خورماتوو دەکات

100%


ئه‌مڕۆ یەکشەممە، 17ـی 11ی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی لەبارەی تەقینەوەکەی خورماتوو و شەهیدبوونی ژمارەیەک پێشمەرگە و سەربازی سوپای عێراق بڵاو کردەوە. 

 سه‌رۆكی حكوومه‌ت لە پرسەنامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری ( عەقید روکن سامان سابیر سلێمان فەرماندەی فەوجی لیوای یەکی هاوبەش و عەقید محەمەد ڕەزا کەریم ئەفسەری ئەندازەی فیرقەی نۆی زرێپۆشی سوپای عێراق و ن.ض  شەریف ئەحمەد محەمەدەمین) دەکەم، کە بە داخەوە، ئەمڕۆ لە سنووری خورماتوو شەهید بوون.

مەسرور بارزانی هیواش دەخوازێت ، خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و هەڤاڵ و هاوسەنگەرەکانیان ببەخشێت. هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم.

 سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی هاریکاریی و هاوئاهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و کێشە ئەمنییەکان و چەسپاندیی ئارامیی و سەقامگیریی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.