وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردهوه، بە داخەوە، کاتژمێر 09:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ 17ی تشرینی دووەمی ،2024 لە سنوری خورماتوو، بۆمبێکی چێنراو بە کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی فەرماندەی فەوجی 3ی لیوای 1ی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق تەقییەوە.
وهزارهت ئاماژهی بهوه داوه، لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا "عەقید ڕوکن سامان سابر سلێمان، فەرماندەی فەوج و عەقید محەممەد ڕەزا کەریم، ئەفسەری ئەندازەی فیرقەی 9ی سوپای عێراق و ن.ض شەریف ئەحمەد محەممەدئەمین شەهید بوون، هەروەها سێ سەربازیش بریندار بوون.
وهزارهتی پێشمهرگهی حكوومهتی ههرێمی كوردستان ڕاشیگهیاندووه، تەقینەوەکە لە کاتی کێوماڵکردنی ناوچەیەکی بەرفراوانی ئاسایشی هاوبەش بووە. بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسەو سەرخۆشیی لە خۆمان و کەسوکار و هەفاڵ و هاوسەنگەرانیان دەکەین لە یەزدانی مەزن داواکارین سەبر و ئارامی بە ئێمە و ماڵبات و کەس و کارییان ببەخشێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.