حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند، پێنج بنکەی سەربازیی ئیسرائیلیان بە هاژهك کردووەتە ئامانج.
لە ڕاگەیاندراوێکدا حزبوڵڵای لوبنان بڵاوی کردەوە کە، هەریەکە لە بنکەکانی تەکنیکی سەربازیی لە حەیفا، بنکەی دەریایی حەیفا، بنکەی دەریایی ستێلا ماریس و بنکەی سەربازیی تیرات کارمێل'ی لە باشووری ڕۆژهەڵات حەیفا و هەروەها دامەزراوەیەکی غاز بە ناوی بنکەی نەشەر لە40 کیلۆمەتری سنووری لوبنان لە ناو خاکی ئیسرائیل کردووەتە ئامانج.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە کە بۆ یەکەمجارە بنکەی نەشەر بۆردومان دەکرێت.
هەر لەم بارەیەوە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، لە خاکی لوبنانەوە 10 هاژهكی کورت مەودا ئاراستەی شاری حەیفا کراوە. بەشێک لەم هاژهكانه ڕاستەوخۆ بەر بیناکان کەوتوون و زیانێکی زۆریان هەبووە.
سوپای ئیسرائیل ڕاشیگەیاندووە، لە لوبنانەوە 45 هاژهكی کورت مەوداش ئاراستەی بەندەری حەیفا و ناوچەی جەلیل کراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.