جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمهریکا و شی جینپینگ سەرۆکی چین لەسەر ئەوە کۆکن کە بڕیار لەسەر بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی دەبێت لەلایەن مرۆڤەوە بدرێت و نەک زیرەکی دەستکرد، هۆشداریشیاندا لە مەترسییەکانی زیرەکی دەستکرد بۆ کۆنترۆڵکردنی چەکی ئەتۆمی.
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمهریکا و شی جینپینگ هاوتا چینیەکەی دوێنێ شهممه لە پەراوێزی لوتکەی ساڵانەی هاریکاری ئابوری ئاسیا و زەریای هێمن، کۆبونەوە و جەختیان لەسەر پاراستنی کۆنتڕۆڵی مرۆڤ لە سەر بڕیاری بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی كردۆتهوه. له ڕاگهیهنراوهكهی كۆشكی سپی ئهوهش باس كراوه، هەردوو سەرکردە جەختیان لە پێویستی وردبونەوە لە مەترسییە ئەگەرییەکان و پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد لە بواری سەربازیدا بە شێوەیەکی ژیرانە و بەرپرسیارانە کردەوە.
جێی ئاماژهیه، ئهوه یەکەمجارە کە دوو وڵات، ڕاگەیاندنێکی لەو شێوەیە بڵاودهكهنهوه، کە پەیوەندی بە زیرەکی دەستکرد و ڕۆڵی سەربازییەوە هەیە. هاوكات شی جینپینگ، سەرۆکی چین، سهرۆكی ئهمهریكای ئاگادارکردەوە کە چین ئامادەیە لەگەڵ ئیدارەیەکی نوێی ئەمهریکا كار بكات بهبێ كێشه.
لهبهرامبهردا بایدن ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە پەیوەندی نێوان ئەمهریکا و چین لەسەر بنەمای کێبڕکێ بێت نەک ململانێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.