Erbil 10°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 00:05

وەزیری دەرەوەی ئێران: هێشتا دەرفەت بۆ چاره‌سه‌ری به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی تاران ماوه‌

کوردستان TV
100%


 
ئێران ده‌ڵێت، هێشتا ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌ركردنی به‌رنامه‌ ئه‌تۆمێكه‌ی ماوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی دیپلۆماسی‌. 

عه‌باس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، هێشتا ده‌رفه‌تی سنووردار له‌به‌رده‌م به‌رنامه‌ ئه‌تۆمێكه‌ی تاران ماوه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی دیپلۆماسی چاره‌سه‌ر بكرێت. 

عراقچی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای سه‌ردانی ڕافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بۆ ئێران، گوتی، هێشتا دەرفەت بۆ چارەی دیپلۆماسی ماوە، هەرچەندە ئەم دەرفەتە زۆر به‌رفراوان نیه‌. 

ڕافائیل گرۆسی، ڕۆژی هەینی ڕابردوو سەردانی دوو شوێنی ئەتۆمی لە ئێران کرد، ئەمەش به‌ هەوڵێکی دیپلۆماسیی ئەورووپا بوو سەبارەت بە چالاکییە ئەتۆمییەکانی تاران، پێش ده‌ستبه‌كاربوونی دۆناڵد ترەمپ و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ کۆشکی سپی.

 هه‌روه‌ها لەمیانی سەردانەکەدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بە گڕۆسی ڕاگەیاند، تاران ئامادەیە ناکۆکییە هەڵپەسێردراوەکان لەسەر بەرنامە ئەتۆمیەکەی یەکلایی بکاتەوە، بەڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی فشار بخرێته‌سه‌ری. 
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.