ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17ی 11ی2024، له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان پڕۆسه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی خێزان ده‌ستیپێكرد و لایه‌نه سیاسییه‌كانیش له ناوچه كوردستانییه‌كان هۆشداری ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن، زیاتر له 350 هه‌زار كورد له ناوچه كوردستانییه‌كان نه‌ماون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی ئه‌مڕۆ له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان پڕۆسه‌ی پڕکردنەوەی فۆرمی خێزان ده‌ستیپێكردووه و زیاتر له 30 هه‌زار بژمێر هه‌ر كامه‌یان سه‌ردانی 120 خێزان ده‌كه‌ن. پڕ كردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كان له حه‌ڤده بۆ نۆزده‌ی مانگ ده‌خایه‌نێت و لەم قۆناغەدا، جیا لە سەرۆکی خێزان، ناوی سیانی سەرجەم ئەندامانی خێزان، رەگەزیان و رێککەوتی لەدایکبوونیان بە رۆژ، مانگ و ساڵەوە تۆمار دەکرێن.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌هۆی دۆخی ئاڵۆز و ناسه‌قامگیری ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم زیاتر له350 هه‌زار كورد له ناوچه كوردستانییه‌كان نه‌ماون و ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێنه‌وه ناویان له‌سه‌ر زێدی خۆیان تۆمار ناكرێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی سه‌دان هه‌زار كوردی ئێزدی و هاووڵاتییانی كوردی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی دیكه له ئاواره‌ییدا سه‌رژمێری ده‌كرێن و ئه‌مه‌ش واده‌كات مه‌ترسی جددی بكه‌وێته سه‌ر ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.