Erbil 21°C شەممە 16 تشرینی دووەم 15:28

ئیسرائیل سێ هێرشی ئاسمانی چڕی کردە سەر بەیروت

100%


سوپای ئیسرائیل سێ هێرشی ئاسمانی چڕی کردە سەر ناوچەی زاحییە لە باشووری بەیروت'ی پایتەختی لوبنان. 

ئاژانسی هەواڵی فەرمی لوبنان، (NNA) بڵاوی کردەوە کە هێرشی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر گەڕەکی حورەیەک لە ناوچەی زاحییە زۆر بەهێز بووە.

بە هۆی هێرشەکەوە دووکەڵ و تۆزێکی زۆر باڵی بەسەر شارەکە داکێشاوە و بەشێکی زۆر لە باڵەخانەکانی ناوچەکە زیانیان پێ گەیشتووە.

تا ئێستا لەبارەی زیانی گیانی و ماددی هێرشەکەوە هیچ زانیارییەکی فەرمی بڵاو نەکراوەتەوە.

پێشتر گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، دانیاڵ هاگاری بە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی X  دوو نەخشەی وەک هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرش بڵاو کردبوویەوە.

هاگاری ئاماژەی بەوە دابوو کە ئەو ناوچانە دامودەزگاکانی حزبوڵڵای لوبنانی لێیە و داوای کردبوو خەڵکەکە بەلایەنی کەم 500 مەتر خۆیان لەو ناوچانە بە دوور بگرن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.