میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە کە لە لوبنانەوە، پێنج هاژهك ئاراستەی باکووری ئیسرائیل کراون.
کەناڵی 12ی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە کە لەگەڵ ئاراستەکردنی پێنج هاژهك لە لوبنانەوە بۆ باکووری ئیسرائیل، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ژمارەیەک شوێنی ئیسرائیلییهكان نزیک سنووری باشووری لوبنان، لێدراون.
ڕاشیگەیاندووە کە ھێزی بەرگریی ئیسرائیل، ڕێگرییان لە ژمارەیەک لە هاژهكهكان کردووە، ھەروەھا ژمارەیەک لە هاژهكهكان لە ناوچە چۆڵەوانییەکاندا، کەوتوونەتە خوارەوە.
پێشتر حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاندبوو کە بە ئاراستەکردنی هاژهك و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، دوو بنکە و دوو خاڵی سەربازیی، ھەورەھا شاری نەھاریا و حەوت شوێنییان لە باکووری ئیسرائیل بۆردومان کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.