شەوی رابردوو پزیشكێك لەنێو ژوورەكەی خۆی لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی فریاكەوتن لە شاری هەولێر گیانی لەدەست دا.
پزیشكەكە ناوی ئەندێشە مەریوان و پزیشكی دێرینی سڕكردن و چاودێری چڕ بووە، تەمەنیشی نزیكەی 30 ساڵان بووە.
دكتۆر ئەندێشە شەوی رابردوو لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای هەولێر ئێشكگربووە، دوای تەواوكردنی كارەكان چووەتە ژوورەكەی خۆی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی هاوڕێكانی تەرمەكەیان لەنێو ژوورەكەیدا دۆزیوەتەوە.
تەرمی دكتۆرەكە رەوانەی پزیشكی دادی كراوە بۆ ئەوەی هۆكاری گیانلەدەستدانەكەی دیاری بكرێت، پۆلیس و هێزە ئەمنییەكانیش لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.