Erbil 9°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 06:25

بەڕێوەبەرێكی كشتوكاڵ بۆ "كوردستان تیڤی": عێراق وەرزی داهاتوو گەنمی كەمتر لە هەرێمی كوردستان وەردەگرێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرێكی گشتیی كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات كە عێراق وەرزی داهاتوو بڕیاریداوە بەراورد بە پارێزگاكانی دیكە، گەنمی كەمتر لە هەرێمی كوردستان وەربگرێت.

خالید ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی ڕاپەڕین بە (كوردستان تیڤی) راگەیاند: حكوومه‌تی عێراق ساڵانە جیاكارییه‌كی گه‌وره‌ ده‌كات له‌ چۆنییه‌تی وه‌رگرتنی گه‌نم له‌گه‌ڵ جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان.

راشیگەیاند: گه‌نمی جوتیارانی ناوەڕاست و باشووری عێراق زیاتر وه‌رده‌گیرێت به‌راورد به‌ جوتیارانی هەرێمی كوردستان كوردستان.

سه‌باره‌ت به‌ وه‌رزی داهاتوو، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی راپه‌ڕین ئاماژەی بەوە دا، حكوومەتی عێراق  بەهەمانشێوەی ساڵانی رابردوو گه‌نمی كه‌متر وه‌رده‌گرێت.

خالید ئەحمەد گوتیشی: ساڵی رابردوو حكوومەتی عێراق بڕی 700 هەزار تەن گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستانی وەرگرت، بەڵام ئەمساڵ بڕیاریداوە ئەو بڕە بۆ 400 هەزار تەن كەم بكاتەوە.

گوتیشی: بۆیە داوا لە جوتیارانی هەرێمی كوردستان دەكەین بۆ وەرزی داهاتوو تەنیا پشت بە گەنم نەبەستن و لە زەوییەكانیان تەنیا گەنم نەچێنن، بەڵكو بیكەن بە چەند بەشێك و بەربوومی جیاوازی لێ بچێنن.

داواشی لە جوتیاران كرد پەلە نەكەن لە كێڵانی زەوییەكانیان و چاندنی گەنم، بەڵكو چاوەڕێ بكەن تا بارانی پەڵە دەبارێت ئینجا دەست بە چاندنی گەنم لەسەر زەوییەكانیان بكەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.