Erbil 9°C پێنجشەممە 02 کانوونی دووەم 19:50

لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا کۆماریخوازەکان زۆرینەی کۆنگرێسیان بەدەستهێنا

کوردستان TV
100%


لە هەڵبژاردنەکانی پێنجی تشرینی دووەمی ئەمریکادا، کۆماریخوازەکان لە دوای ئەنجوومەنی پیران زۆرینەی ئەنجوومەنی نوێنەرانیشیان بەدەستهێنا کە باڵەکەی دیکەی کۆنگرێسە.


لەو هەڵبژاردنانەی لە پێنجی تشرینی دووەمدا لە ئەمریکا بەڕێوەچوون، کۆماریخوازەکان لە دوای ئەنجوومەنی پیران زۆرینەی ئەنجوومەنی نوێنەرانیشیان بەدەستهێنا کە باڵەکەی دیکەی کۆنگرێسی وڵاتەکەیە.

بەپێی ئەو داتا نافەڕمییانەی ئەسۆشیەتد پرێس بڵاویکردوونەتەوە، کۆماریخوازەکان ژمارەی کورسییەکانیان لە ئەنجوومەنی پیران گەیاندووەتە 53 کورسی و، لە ئەنجوومەنی نوێنەرانیش بە بەدەستهێنانی 218 کورسی زۆرینەیان بەدەستهێناوە.

بەم شێوەیەش، لە کاتێکدا دۆناڵد ترەمپی کۆماریخواز کێبڕکێی سەرۆکایەتی بردەوە، هاوکات لە هەڵبژاردنەکاندا پارتی کۆماریخوازەکان زۆرینەی هەردوو باڵەکەی کۆنگرێسیان بەدەستهێنا و، واژوویان لەسەر سەرکەوتنێکی گرنگ کرد.

بەم ئەنجامانەش ترەمپ لەگەڵ کۆماریخوازەکاندا کە زۆرینەی کۆنگرێسیان بەدەستهێناوە هەتا هەڵبژاردنەکانی ناوەندی کۆنگرێس کە 2026 بەڕێوەدەچن، بەشێوەیەکی بەهێز خاوەن دەسەڵات دەبن لە بەڕێوەبەردنی وڵاتدا.

لە هەڵبژاردنەکەی ساڵی 2016شدا کە ترەمپ سەرکەوتنی بەدەستهێنا، کۆماریخوازەکان زۆرینەی ئەنجوومەنی پیران و ئەنجوومەنی نوێنەرانیان بەدەستهێنا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.