ئاگاداری هاووڵاتییان دەكرێتەوە كە سبەی پێنجشەممە بەهۆی تەقاندنەوە و لەناوبردنی چەندان مین و تەقەمەنی، دەنگی تەقینەوەیەكی گەورە لە ناوچەكانی مێرگەسۆر و سۆران و مەزنێ دروست دەبێت.
لە ئاگادارییەكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كاروباری مینی هەولێر هاتووە "دانیشتووانی شارۆچكەی مێرگەسۆر و سۆران و شارەدێی مەزنێ و گوندەکانی دەوروبەری ئاگادار دەکەینەوە کە سبەی پێنجشەممە رێکەوتی 14/11/2024 دەنگی تەقینەوەیەكی بەرز دروست دەبێت".
هەروەها هاتووە "دەنگەكە بەهۆی لەناوبردنی کێڵگەیەكی گەورەی مینە لە چیای قەلەندەر".
ئاماژە بەوەشدراوە كە لە كێڵگەكەدا بەیەكجار 195 مین دەتەقێنرێنەوە و لەناودەبرێن.
داواشی لە هاووڵاتییان كرد لە کاتی بیستنی دەنگی تەقینەوە گەورەكە، نیگەران نەبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.