دوێنێ سێشەممە لە شاری هەولێر پاڵاوگەیەكی نایاسایی داخرا كە زیانێكی زۆری بۆ ژینگە و تەندروستی هاووڵاتییانی شاری هەولێر دروست دەكرد.
پارێزگای هەولێر رایگەیاند "دوای بەدواداچوون و چاودێریکردن لەلایەن لیژنەی قایمقامییەتی ناوەندی بە هەماهەگی پۆلیسی شارەوانی، شەوى ڕابردوو پاڵاوگەیەک داخرا لە شاری هەولێر داخرا".
راشیگەیاند "پاڵاوگەكە بەشێوەیەکی نایاسایی و شاراوە لە گۆڕەپانی فرۆشتنی نەوت و غاز کاری دەکرد و زەرەر و زیانێکی زۆری بۆ ژینگە و تەندروستی هاووڵاتییانی شاری هەولێر هەبوو.
هەروەها رایگەیاند: هەر لەسەر داخستنی پاڵاوگە نایاساییەكە، 5 کەسیش دەستگیرکران و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێک خرا و ڕەوانەی بەردەستی دادوەری لێکۆڵینەوە کران.
پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەش دا كە جگە لە داخستنی پاڵاوگە و دەستگیركردنی 5 كەس، هەروەها دەستبەسەر سەرجەم کەلوپەلەکانی پاڵاوگەكە گیرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.