Erbil 10°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 22:14

ترەمپ مایک واڵتز وەک ڕاوێژکاری خۆی بۆ ئاسایشی نەتەوەیی دەست نیشان دەکات

کوردستان TV
100%


 سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بەم زووانە دەستنشان کردنی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا سەربە فراکسیۆنی کۆمارییەکان، مایک واڵتز وەک ڕاوێژکاری خۆی بۆ ئاسایشی نەتەوەیی ڕادەگەیەنێت.

ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا سەربە فراکسیۆنی کۆمارییەکان، مایک واڵتز دەبێت بە ڕاوێژکاری سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بۆ ئاسایشی نەتەوەیی.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمریکای بڵاوکردووەتەوە کە دۆناڵد ترەمپ بەم زووانە دەستنیشان کردنی مایک واڵتز وەک ڕاوێژکاری خۆی بۆ ئاسایشی نەتەوەیی ڕادەگەیەنێت.

پێشتر مایک واڵتز سەرباز بووە لە ھێزەکانی کۆماندۆی ئەمریکا و لە سوپای ئەمریکا لە ئەفغانستان خزمەتی کردووە، ھەروەھا بەوە ناسراوە کە ھەڵویستێکی توندی بەرامبەر بە چین و ڕووسیا ھەیە.

چاوەڕوان دەکرێت، مایک واڵتز لەو کاتەی لە پوستەکەی دەست بەکار دەبێت، رۆڵێکی گرنگ لە پرسەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بگێرێت، لەوانە جەنگئ ڕووسیا-ئۆکراینا، ناکۆکییەکانی نێوان وڵاتەکەی و چین، ھەروەھا قەیرانەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.