Erbil 7°C پێنجشەممە 12 کانونی یەکەم 07:12

ترەمپ ستیڤن میلەر-ی وەک جێگری بەرپرسی کۆشکی سپی دەستنیشان کرد

کوردستان TV
100%


سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕاوێژکاری خۆی بۆ پرسی کۆچبەران، ستیڤن میلەر بۆ پۆستی جێگری بەرپرسی سیاسەتی کۆشکی سپی دەستنیشان کرد.

چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمریکا بە تۆڕی میدیایی "CNN"یان ڕاگەیاندووە کە ستیڤن میلەر لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە وەک جێگری بەرپرسی سیاسەتی کۆشکی سپی دەستنیشان کراوە.

ھاوکات جەیمس دەیڤد ڤانس کە پێشتر دۆناڵد ترەمپ وەک جێگری خۆی دەستی نیشان کردووە لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ھەوڵەکەی پشتڕاست کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە: "دەستنیشان کردنێکی دیکەی زۆر باشی سەرۆک (ترەمپ) پیرۆزە میلەر".

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردووەتەوە کە ستیڤن میلەر وەک گەورە بەرپرسی سیاسیەتی کۆشکی سپی خزمەت دەکات و بەشداری لە داڕشتنی سیاسەتەکان دەکات بەتایبەتی لە بواری ئاسایشی سنوور و کۆچی نایاسایی، کە لەوبارەیەوە بە کەسێکی توندڕەوە ناسراوە.

ستیڤن میلەر لە ساڵی 1985 لە کالیفۆرنیا لەدایکبووە و دووەم کوڕی خێزانێکی جوولەکەیە، ھەروەھا بۆ ماوەی چەند ساڵێک لە بواری پەیوەندییەکاندا لەگەڵ زۆرێک لە سیاسەتمەدارە کۆمارییەکان کاری کردووە.

ھەفتەی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ بەڕێوەبەری ھەڵمەتی ھەڵبژاردنەکانی، سوزی وایڵز-ی بۆ پۆستی بەرپرسی ستافی کۆشی سپی دەستنیشان کرد کە ئەوەش بە گەورەترین پۆستی کارگێریی لە کۆشکی سپی، دادەندرێت.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.