Erbil 18°C شەممە 23 تشرینی دووەم 18:00

مه‌شهه‌دانی داوا ده‌كات رێككەوتنی ئەمنیی نێوان بەغدا و واشنتن یه‌كلایی بكرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

 

سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای یەكلاییكردنەوەی رێككەوتنی ئەمنی نێوان بەغدا و واشنتن دەكات. مەحموود مەشهەدانی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، له‌ میانی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئەلینا رۆمانۆسكی باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق، جه‌خیان لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و واشنتن كرده‌وه‌. هه‌روه‌ها له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا مه‌شهه‌دانی دوایكرد كه‌ پێویسته‌ هه‌رچی زووه‌ پرسی ڕێككه‌وتنی ئه‌منی به‌غدا و واشنتۆن تا ساڵی دوو هه‌زار و بیست و پێنج یه‌كلایبكرێته‌وه‌. له‌به‌رامبه‌ریشدا رۆمانۆسكی پشتگیرییەكانی ئەمەریكای بۆ حكومه‌تی عێراق له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا ڕاگه‌یاند. جێی ئاماژه‌یه‌، عێراق و ئەمەریکا ڕێککەوتوون لەسەر کۆتاییهێنان بە ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە عێراق، هاوكات هه‌ردوو وڵات ڕێككه‌وتبون تا مانگی ئەیلوولی ساڵی داهاتوو، کۆتایی به‌ ئه‌ركی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی بهێنرێت و دۆخەکە بچێته‌ قۆناغێکی نوێ لەسەر بنەمای هاوبەش، له‌ ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كانی عێراق. 
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.