بە مەبەستی كەمكردنەوەی ئاستەنگی هاتوچۆ، ئەمڕۆ دووشەممە لە سەنتەری شاری هەولێر چواڕیانێك بەیەكجاری داخرا.
لەسەر داواکاری بەشی ئەندازەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هەڵسا بە داخستنی چوارڕیانی خۆشناو لە شەقامی 40 مەتری كە دەكەوێتە گەڕەکی برایەتی.
داخستنی چوارڕیانەكە بۆ باشترکردنی شەقام و خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان و شوفێران و كەمكردنەوەی ئاستەنگ و لۆدی شەقامەكە بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.