Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 18:33

بڕیاردرا.. داشكاندن لە كرێی خوێندنی زانكۆ و پەیمانگا حكوومییەكان دەكرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاری بۆ ئەمساڵیش داشكاندن لە كرێی خوێندنی زانكۆ و پەیمانگا حكوومییەكان لە خوێندنی ئێواران و پارالێل بكرێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوی كردەوە: بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی و ئەو دەسەڵاتەی هەیانە، بۆ ئەمساڵیش داشكاندن لە كرێی خوێندنی زانكۆ و پەیمانگا حكوومییەكان دەكرێت.

هەروەها بڵاوی كردەوە: داشكانەكە بریتییە لە رێژەی 45%ی كرێی خوێندن لە سەرجەم زانكۆ و پەیمانگا حكوومییەكان لە خوێندنی ئێواران و پارالێل.

بڵاویشی كردەوە: جگە لەوەش، هەر خانەوادەیەک دوو قوتابی یا زیاتری هەبێت لە خوێندنی ئێواران و پاڕالێل، بۆ هەریەکەیان بە ڕێژەی 50% داشکان لە کرێی خوێندن دەکرێت، ئەم داشکاندنە لە بڕی پارەی داواکراو لەدوای داشکاندنی رێژەی 45% هەژمار دەكرێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەش دا: ئەو داشکاندنە سەرجەم قوتابییانی بەرایی و خوێندنی باڵا لە دبلۆم و بەکالۆریۆس و دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکوومییەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 دەگرێتەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەهەمانشێوە بەهۆی دۆخی دارایی لە ساڵانی رابردووش داشكانی لە كرێی خوێندنی زانكۆ و پەیمانگا حكوومییەكانی خوێندنی ئێواران و پارالێل كردبوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.