ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتە باكۆی پایتەختی ئازەربایجان بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆنفڕانسی جیهانی گۆڕانی كەشوهەوا (COP29) كە لەلایەن نەتەوەیەكگرتووەكان سەرپەرشتی دەكرێت.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كەمێك پێش ئێستا گەیشتە فڕۆكەخانەی باكۆ و لەلایەن بەپرسانی ئازەربایجان پێشوازی لێ كرا.
دلشاد شەهاب گوتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لەبارەی سەردانەكە ڕایگەیاندبوو: ئهمڕۆ دووشهممه نێچیرڤان بارزانی سهرۆکی ههرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمیی ئیلهام ئەلیێڤ سەرۆكی ئازەربایجان، بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆنفرانسی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ گۆڕانی ئاو و هەوا (COP24) بەرەو باکوی پایتەختی ئازەربایجان، بەڕێ دەكەوێت.
ههروهها ڕایگهیاندبوو: نێچیرڤان بارزانی شان بە شانی سەرۆك و سەركردەكانی جیهان، سبەی سێشهممه بەشداریی لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی كۆنفرانسەكەدا دەكات که بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئاستەنگەكانی ژینگە و كێشە و لێکهوتهكانی گۆڕانی ئاو و ههوا بهڕێوه دهچێت.
دیدار و كۆبوونەوەكانی كۆنفڕانسی جیهانی گۆڕانی كەشوهەوا لەنێوان 11 تا 22ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت، تێیدا تاوتوێی چەند بابەتێكی گرینگی تایبەت بە كەشوهەوا دەكرێت، لەوانە پیسبوونی ئاو و هەوا، وشكەساڵی، گەرمبوونی گۆی زەوی، دەردانی گازی ژەهراوی، تەندروستی و كشتوكاڵ و هەروەها پێشكەشكردنی هاوكاری دارایی بۆ ئەو وڵاتانەی بەدەست كێشەی گۆڕانكارییەكانی ئاو و هەوا و هەژارییەوە دەناڵێنن.
ڤیدیۆ: ساتی گەیشتنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ فڕۆكەخانەی باكۆ:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.