شارەزایەكی كەشناسی رەوشی كەشوهەوای سبەی سێشەممەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاو كردەوە.
پشتیوان ئیبراهیم شارەزای كەشناسی رایگەیاند: کەشوهەوای هەرێمی کوردستان بۆ سبەی سێشەممە ئاسمان خۆر و هەور دەبێت.
راشیگەیاند: ئەگەر هەیە بەهۆی مانەوەی هەور، لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری
پارێزگانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سۆران و راپەرین نمە باران ببارێت.
هەروەها رایگەیاند: بۆ سبەی بەپێی ناوچەکان پلەكانی گەرمی 2 تا 3 پلە بەرزدەبنەوە، خێرایی باش 20 کلم دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
لە شەوی رابردووەوە شەپۆڵێكی بارانبارین هەرێمی كوردستانی گرتەوە و لە زۆرێك لە ناوچەكان باران بەڕێژەی جیاواز باری.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.