Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 21:08

ئەو كەسانەی قەدەغەی هاتوچۆ نایانگرێتەوە

کوردستان TV
100%

بەرپرسێكی دەستەی ئامار هەموو ئەو كەسانە ئاشكرا دەكات كە لە كاتی بەڕێوەچوونی سەرژمێری گشتی دانیشتوواندا قەدەغەی هاتوچۆ نایانگریتەوە.

شوان جەبار بەرێوەبەری دەستەی ئاماری سلێمانی رایگەیاند "لە رۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگە قەدەغەی گشتی هاتوچۆ لە هەرێمی كوردستان و تەواوی عێراق رادەگەیەنرێت.

راشیگەیاند: پێویستە لەو دوو رۆژەدا سەرجەم هاووڵاتییان لە ماڵەكانی خۆیان بمێننەوە بۆ ئەوەی كارمەندان لە كاتی سەردانیكردندا بە دروستی پڕۆسەكە تۆمار بكەن.

هەروەها رایگەیاند: بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ تەنیا چەند توێژێك ناگرێتەوە كە ئەوانیش بریتین لە (رۆژنامەنووسان، فەرمانبەری فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان، هێزە ئەمنییەكان، ئەو كەسانەی لەگەڵ تیمەكانی سەرژمێری كار دەكەن، كارگە ستراتیژییەكان لەگەڵ ئەو شوێنانەی كە ناتوانن كارەكانیان رابگرن).

بەرپرسەكەی دەستەی ئاماری سلێمانی ئاماژەی بەوەش دا كە پێویستە ئەندامانی خێزانی ئەو توێژانە لە كاتی سەردانیكردنی تیمەكان، زانیارییان پێ بدەن بۆ ئەوەی ئەوانیش وەك ئامادەبوو هەژمار بكرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.