Erbil 12°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 01:30

بەفەرمی.. ئیسڕائیل تێچووی شەڕی حەماس و حزبوڵا رادەگەیەنێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی ئیسرائیل بەفەرمی تێچووی شەڕی وڵاتەكەی لەگەڵ بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی و حزبوڵای لوبنانی راگەیاند كە تا ئێستا زیاتر لە 28 ملیار دۆلار خەرجكراوە.

وەزارەتەكە لە رایگەیاند: تێچووی شەڕ لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس و حزبوڵا كە لە مانگی 10ی ساڵی رابردووەوە دەستی پێ كردووە، بڕی 106 ملیار شیگل (28.4 ملیار دۆلار) لەسەر ئیسڕائیل كەوتووە.

ئاشكراشی كرد كە بەهۆی ئەو شەرانەوە، بڕی 11.2 ملیار شیگل كورتهێنان لە بودجەی حكوومەتی ئیسڕائیل دروستبووە.

جگە لە زیانە دارایی و ئابوورییەكان، هەر بەهۆی ئەم شەڕانەوە تا ئێستا 1206 ئیسڕائیلی كوژراون كە زۆرینەیان خەڵكی سڤیلن، لەگەڵ بەدیلگرتنی 250 كەسی دیكەی ئیسڕائیلی.

لەبەرامبەریشدا بەهۆی هێرشەكانی سوپای ئیسڕائیل بۆ سەر غەززە زیاتر لە 43 هەزار هاووڵاتی فەڵەستینی كوژراون، تا ئێستاش شەڕ و رووبەڕووبوونەوەكانیش لە غەززە و لوبنان بەردەوامیان هەیە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.