Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 20:13

قه‌ته‌ر ڕاگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی ئاشتی له‌ غه‌ززه‌ بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


قەتەر ڕەتی دەکاتەوە لە نێوەندگیریی هه‌وڵه‌كانی ئاشتی له‌ غه‌ززه‌ كشابێته‌وه‌. دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاویانكرده‌وه‌، قه‌ته‌ر له‌ نێوه‌ندگیری شه‌ڕی غه‌ززه‌دا كشایه‌وه‌، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ نێوه‌ندگیرییه‌كه‌ نه‌كشاوه‌ته‌وه‌. 

سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی، بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند، قەتەر پێش ده‌ ڕۆژ حه‌ماسی ئاگاداركردۆته‌وه‌ كه‌ نووسینگەکەی لە دەوحەی پایته‌خت پێویستە دابخرێت، چونكه‌ چیتر خزمه‌ت به‌ ئامانجه‌كانیان ناكات. 

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر دووپاتیكرده‌وه‌، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی سه‌باره‌ت به‌ كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ نێوه‌ندگیرییه‌كه‌ بڵاو بوونه‌ته‌وه‌، دوورن له‌ ڕاستییه‌وه‌. هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هەرکاتێک هه‌وڵی دووباره‌ بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە هه‌بێت، ئاماده‌یه‌ لەگەڵ هاوبەشەکانی هەوڵەكان ده‌ستپێبكاته‌وه‌ بەمەبەستی گەیشت بەڕێككەوتن و ئاگربەست.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.