سەرۆكی رووسیا رایگەیاند كە پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا كردووە و جەختیشی كردەوە كە ئامادەیە پەیوەندی پێوە بكات.
ڤلادیمیر پووتین سەرۆكی رووسیا لە میانەی بەشداریكردنی لە كۆڕبەندی نێودەوڵەتی (ڤالدای) گوتی: پیرۆزباییم لە دۆناڵد ترەمپ كردووە بەبۆنەی سەركەوتنی لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمەریكا.
گوتیشی: رووسیا ئامادەیە مامەڵە لەگەڵ هەر سەرۆكێك بكات كە لەلایەن گەلی ئەمەریكاوە هەڵبژێردرابێت.
هەروەها گوتی: ئێمە وەك رووسیا ئامادەین پەیوەندی بە ترەمپەوە بكەین و بۆ ئەم كارەش هیچ نەنگییەك نابینم.
سەبارەت بە دوایین لێدوای ترەمپ لەبارەی باشتركردنی پەیوەندییەكان و كۆتاهێنانی جەنگ لەنێوان رووسیا و ئۆكڕاینا، پووتین رایگەیاند: پێشوازی لە بەڵێنەكانی ترەمپ دەكەین بۆ باشتركردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ ڕووسیا و كۆتاییهێنان بە شەڕ و ململانێكان لەگەڵ ئۆكڕاینا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.