Erbil 18°C شەممە 23 تشرینی دووەم 10:44

وەزارەتی ناوخۆ داوا لە هاووڵاتییان دەكات سیمكارتی شەخسی خۆیان نەفرۆشن

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان داوای لە هاووڵاتییان كرد بەهچ شێوەیەك سیمكارتی مۆبایلی شەخسی خۆیان نەفرۆشن، جەختیشی كردەوە كە هەر كۆمپانیایەك بەبێ تۆماركردن سیمكارت بفرۆشێت سزای یاسایی و دارایی بەسەردا دەسەپێنرێت.

وەزارەتی ناوخۆ لە ئاگادارییەكدا بۆ هاووڵاتییان رایگەیاند "سیمکارتی خۆت مەفرۆشە هیچ کەسێک بێ ئەوەی لە لای بنکەی فرۆشتن و تۆمارکردنی کۆمپانیای تایبەتمەند ‏بەناوی تۆمار بکەیت".

راشیگەیاند "دەکرێت سیمکارت ئامرازی هەڕەشە و ئەنجامدانی تاوان بێت، بۆیە بە ورییاییەوە مامەڵە بکەن و خۆتان لە لێپرسینەوەی یاسایی بپارێزن".

هەر لە راگەیەنراوەكەدا وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند "فرۆشتنی سیمکارت بێ تۆمارکردن بە ناوی کڕیار، بەشداریکردنە لە دروستکردنی دەرفەت بۆ تاوان".

جەختیشی كردەوە كە هەر فرۆشگایەک سیمکارت بێ تۆمارکردن بفرۆشێ، رووبەرووی لێپرسینەوەی یاسایی و سزای دارایی دەبێتەوە.

رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو وەزارەتی ناوخۆ كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و حەوت كۆمپانیای مۆبایل و ئینتەرنێت ئەنجامدابوو.

لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لەوە كرابووەوە كە هەر كەس و فرۆشگایەك سیمكارت بەبێ تۆماركردن بفرۆشێت، بۆ فرۆشتنی هەر سمیكارتێك بە بڕی 3 ملیۆن دینار سزای یاسایی دەدرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.