Erbil 7°C پێنجشەممە 07 تشرینی دووەم 05:35

مەسرور بارزانی: بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێ ڤیتۆمان لەسەر بەشداریكردنی هیچ لایەنێك نییە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ستیڤن هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا هەوڵ و ئامادەکارییەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ و بارودۆخی گشتیی عێراق و دۆخی ئاڵۆزی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ کرا.

باڵیۆزی بەریتانیا ستایشی پرۆسەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی کرد کە لە دۆخێکی ئارام و ڕێکوپێک بەڕێوەچوو، هەروەها پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسەکەشی لە سەرۆکی حکوومەت کرد.

هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت لە زووترین کاتدا کرد.

سەرۆکی حکوومەت دووپاتی کردەوە کە ڤیتۆمان لەسەر بەشداریکردنی هیچ لایەنێک نییە و خوازیاری حکوومەتێکی گشتگیر و بەهێز و یەکگرتووین لەسەر بنەمای ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و دەنگی لایەنە سیاسییەکان.

دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.