Erbil 11°C چوارشەممە 06 تشرینی دووەم 02:07

یەكەیەكی وێستگەی كارەبای دەربەندیخان لە توركیا چاك دەكرێتەوە

100%

لەلایەن وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستانەوە یەكەیەكی وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای دەربەندیخان بۆ چاككردنەوە رەوانەی توركیا كرا.

وەزارەتی كارەبا رایگەیاند "گۆڕەرێکی 100 مێگاواتی وێستگەی دەربەندیخان بە تێچوونی زیاتر لە ملیارێک دینار چاککردنەوەی بۆ دەکرێت".

راشیگەیاند "پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای ژیکاڵ لە ماوەی 220 رۆژ جێبەجێ دەکرێت و پرۆسەی چاککردنەوەکەشی لە تورکیا دەکرێت.

ئاماژەی بەوەش دا كە "بە تەواوبوونی پرۆژەکە، یەكەیه‌كی دیكەی وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای دەربەندیخان دەخرێتە ناو تۆڕی كارەبای هه‌رێمی كوردستان".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.