Erbil 11°C چوارشەممە 06 تشرینی دووەم 02:22

ئه‌مه‌ریكا: هەموو ڕێوشوێنێک بۆ پاراستنی هێزەکانمان دەگرینە بەر

100%


وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا رایگه‌یاند، هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بۆ بەرگریی لە هێزەکانیان دەگرنەبەر.

 وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا پێنتاگۆن به‌یاننامه‌یه‌كی بڵأوكردووه‌ته‌وه‌و تیایدا هاتووه‌، ئەو توانا سەربازییانەی کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاومان کردووەتەوە تاوەکو چەند مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت. 

ئاماژەی بەوەش کردووه‌، ئەگەر ئێران یان لایەنگرەکانی ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە بۆ ئەوەی پەلامارمان بدەن، هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دەگرنەبەر بۆ بەرگریکردن لە هێزەکانیان.

 پێنتاگۆن ده‌شڵێت: بوونی توانا سەربازییەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا ئامانجی پاراستنی هێزەکانمان و پشتگیریکردنی ئیسرائیل و مامەڵەکردنە وەک هێزێکی ڕێگریکردن. لای خۆشێه‌وه‌، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، پەیامەکەیان بۆ ڕێبەری ئێران ئەوەیە کە نابێ پەرە بە ئاڵۆزییەکان بدات. 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.