هێڵی ئاسمانیی ئێر فڕەنس بەمەبەستی سەلامەتیی کارمەندان و سەرنشینان، گەشتە ئاسمانییەکانی بەسەر ناوچەی دەریای سوور بۆ کاتێکی نادیار رادەگرێت.
کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی ئێر فڕەنس رایگەیاند، لە هەنگاوێکی خۆپارێزیدا و بەمەبەستی سەلامەتیی کارمەندان و سەرنشینان، گەشتە ئاسمانییەکانی بەسەر ناوچەی دەریای سوور بۆ کاتێکی نادیار رادەگرێت.
ئاماژەى بەوەشکردووە، دوای ئەوەی تیمە فڕۆکەوانییەکانیان تەنی رووناکیان لە ئاسمانی سودان بینیوە کە مەبەست لێی مووشەکە، بڕیاریانداوە گەشتەکانیان رابگرن. باس لهوهشكراوه، بەرنامەی گەشتەکانی بەشێک لە فڕۆکەکانیان گۆڕاوە و بەشێکیان گەڕاونەتەوە بۆ ئەو فڕۆکەخانانەی کە گەشتەکانیان لێیەوە دەستپێکردووە.
تاوەکو ئێستا ئێر فڕەنس، تەنیا کۆمپانیای هێڵی ئاسمانییە، کە ئەو بڕیارەی داوە، لەکاتێکدا ئاسمانی ناوچەکە بۆ هاتوچۆی هێڵەکانی فڕۆکەوانی دانەخراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.