Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 05:14

بزانە ئەمڕۆ وەزیری دارایی لەگەڵ كێ كۆبووەتەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی کرد لە نوێنەری کارگەکانی بەرهەمهێنانی شیش و ئاسن لە هەرێمی کوردستان.

لە دیدارەکەدا وەزیری دارایی دوای ئەوەی گوێبیستی داواکاری نوێنەری کارگەکان بوو، ڕایگەیاند دوای دەستبەکاربوونیان لە وەزارەت لە سەرەتای كابینەی نۆ، بەردەوام پشتیوان و هاوکاری کەرتی تایبەت بە گشتی و کەرتی پیشەسازی بوون لەپێناو بنیاتنانی ئابوورییەکی نیشتمانی بەهێز لە هەرێمی کوردستان.

ئاوات شێخ جەناب جەختی لەوەش کردەوە كە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ڕێکكەوتنیان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لە حکوومەتی عێراق کردووە بۆ کارئاسانی زیاتر بۆ کارگەکانی هەرێمی کورستان لە بواری باج و ئەستۆپاکی و دابینکردنی سووتەمەنی و کارئاسانی بۆ ساخکردنەوەی بەرهەمەکانیان.

نوێنەری کارگەکانی ئاسن و بەرهەمهێنانی شیش لە هەرێمی کوردستان پشتیوانی و هاوکارییەکانی وەزیری داراییان بەرز نرخاند کە لە ماوەی ڕابردوو بەردەوام لەسەر هێل بووە بۆ چارەسەری کێشەکانیان، لەوانە دانانی باج لەسەر بەرهەمی شیشی هاوردە و ڕێگری لە هێنانی شیش بەڕێگای قاچاخ.

داواشیان کرد وەزارەتی دارایی هەماهەنگی زیاتر لە گەڵ وەزارەتەکانی تر بکات بۆ زیاتر پشتیوانی لە بەرهەمی ناوخۆیی و بەرەوپێشبردنی کەرتی تایبەت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.