Erbil 7°C ھەینی 01 تشرینی دووەم 05:30

لە سلێمانی كێشە بۆ گەیاندنی سووتەمەنی بۆ وێستگەكانی كارەباش دروستكراوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، بە هۆی رێگریكردن لە گەیاندنی نەوت لە هەولێرەوە بۆ سلێمانی وێستگەكانی كارەبای تاسلوجە و سلێمانی لەكاركەوتوون.

وەزارەتەكە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند "لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمى ئەمساڵ، ڕێگری لە گەیاندنی نەوتی رەش بۆ وێستگەی بەرهەمهێنانی 51 مێگاوات کارەبای تاسڵوجە و وێستگەی بەرهەمهێنانی 29 مێگاوات کارەبای سلێمانی دەکرێت".

راشیگەیاند "نەوتەکە لە هەولێرەوە بۆ هەردوو وێستگەکە دەنێردرێت و کارەبای بەرهەمهاتوو دەچێتە ناو تۆڕی کارەباى هەرێم و بەسەر هاووڵاتییان دابەش دەکرێت".

ئاماژەی بەوەش دا كە هەوڵێکی زۆر بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە دراوە، بەڵام تا ئێستا وەک خۆی ماوەتەوە و چارەسەر نەکراوە، بەهۆیەوە هەردوو وێستگەکە به قەبارەى 80 مێگاوات کارەبا لەکار کەوتوون و زیانی گەورەی بە بەرهەمهێنانی کارەبا گەیاندووە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان داواشی كرد به زووترين كات رێگە بە گواستنەوەی سووتەمەنى له بازگەكان بدرێت، تاكو ئەم دوو ويستگەيه جارێکی تر بەگەڕ بخرێنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.