ئەمه‌ریکا و بەریتانیا هێرشێكی ئاسمانیان بۆ سه‌ر پارێزگای حودەیدە ئه‌نجام دا. میدیاکانی یەمەن ڕایانگەیاند، فڕۆکە جه‌نگییه‌كانی ئەمه‌ریکا و بەریتانیا شه‌وی ڕابردوو، هێرشێكی ئاسمانی چڕیان كرده سه‌ر پێگه‌ی حوسییه‌كان له پارێزگای حودەیدە لە ڕۆژئاوای یەمەن.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، هێرشەکە بۆ سەر پێگەیه‌كی سەربازیی حووسییەکان بووه لە نزیک زانکۆی حودەیدە لە شارۆچکەی حەول. هه‌روه‌ها هه‌فته‌ی ڕابردووش، چه‌ند پێگه‌یه‌كی دیكه‌ی حوسییه‌كان له‌لایه‌ن هێزەکانی ئەمه‌ریکا و بەریتانیا له پارێزگای حوده‌یده كرانه ئامانج.
هاوكات ڕۆژنامه‌ی ئۆرشه‌لیم پۆستی ئیسڕائیلی بڵاویكردۆته‌وه، پێشتر فەرماندەیی ناوەندیی ئەمه‌ریکا فڕۆکەی جەنگی ئێف شازده‌ی ئەمه‌ریکای بۆ بەهێزکردنی هێزی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر كردووه.
جێی ئاماژه‌یه، له تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردووه‌وه، حووسییەکانی یه‌مه‌ن لە دەریای سوور و كه‌نداوی عه‌ده‌ن، له هێرشه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ سەر کەشتییە ئیسرائیلییەکان و كه‌شتییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی، وەک پشتیوانی لە كه‌رتی غەززە. له‌به‌رامبه‌ریشدا، ئەمەریکا و به‌ریتانیا هێزێکی سەربازییان پێک هێنا بۆ وەڵامدانەوەی هێرشی حووسییەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.