لە سعوودیە و قەتەر هەوڵی ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی ده‌درێت. وابڕیاره لە سعودیە بە بەشداری چەندین وڵات کۆبوونەوەیەک لە ئاستى باڵا ئه‌نجام بدرێت بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی چارەسەریی ئاگربه‌ست و كۆتاییهێنان به شه‌ڕی غه‌ززه.
لایەکی تریشەوە، هه‌ریه‌ك له ئەمه‌ریکا و میسڕ و قه‌ته‌ر پێنشنیاری خۆیان بۆ ئاگربەستەکە ئاشكراكردووه. هه‌روه‌ها له قه‌ته‌ر، گفتوگۆکان بۆ ئاگربەست تا دێت زیاتر باس ده‌كرێت و به‌دوای چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یدا ده‌گه‌ڕێن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستین و ئیسڕائیل بۆ ڕۆژانی پێش شه‌ڕ.
پێشتریش له کۆبوونەوەی سەرۆکی سی ئای ئەی و سەرۆکی مۆساد و سەرۆک وەزیرانی قەتەر و سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی میسر و نوێنەری حەماس چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌چوو، له کۆبوونەوەكه‌دا پێشنیازکراوە ئاگربەستێکی بیست و هه‌شت رۆژە لە غەززە ڕابگه‌یه‌نرێت و حەماس هەشت بارمتە ئازاد بکات، لە بەرامبەریشدا ئیسرائیل دەیان زیندانیی فەڵەستینی ئازاد بکات.
هاوكات حه‌ماس وه‌ڵامی داواكاری نێوه‌ندگیرانی داوه‌ته‌وه و چه‌ند مه‌رجێكی خستۆته‌ڕوو بۆ كۆتایهێنان به‌و شه‌ره له‌وانه‌ش، دەبێت کشانەوەی تەواوەتی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە لەخۆ بگرێت، هه‌روه‌ها گەمارۆ هەڵبگیرێت و فریاگوزاری و پاڵپشتی و شوێنی حەوانەوە بۆ گەلەکەمان دابینبکرێن و سه‌رجه‌م بارمته و زیندانییه‌كانیش ئازاد بكرێن.
هاوكات بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه، شەڕەکە کاتێک کۆتایی پێدێت کە حەماس له‌ناوبچێت و نه‌مێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.