Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 03:15

زەوییەكی زۆر بۆ دابەشكردن بەسەر فەرمانبەران دابین كرا

کوردستان TV
100%

حكوومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی نیشان دا لەسەر دیاریكردنی هەزاران پارچە زەوی بۆ ئەوەی بەسەر فەرمانبەران دابەش بكرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان بڵاوی كردەوە: ڕەزامەندی درا بە تەرخانکردنی 2 هەزار و 474 پارچە زەوی بۆ دابەشكردن بەسەر فەرمانبەرانی نیشتەجێی سنووری ئیدارەی گەرمیان.

بڵاویشی كردەوە: دابەشكردنی ئەم ژمارە زەوییە وەک وەجبەی یەکەم دەبێت.

پێشتر لە رێكەوتی 17ی 10 لەلایەن ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رەزامەندی درابوو بە تەرخانكردنی ئەو 2474 زەوییە بۆ ئەوەی وەك وەجبەی یەكەم بەسەر فەرمانبەرانی سنووری ئیدارەی گەرمیان دابەش بكرێت.

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاردرابوو سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ئەوانەی كە تا ئێستا سوودمەند نەبوون، زەوی نیشتەجێبوونیان پێ بدرێت و پرۆسەكەش لە چەند ناوچەیەك دەستی پێ كرابوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.