ئهمڕۆ سێشهممه مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی له عهممار ئهلحهكيم سهرۆكى ڕهوتى نیشتمانیی حيكمه کرد.
سەرۆکی ڕەوتی حیکمە پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی لە سەرۆکی حکوومەت کرد کە لە کەشێکی ئارام و شەفاف و دیموکراتیانەدا بەڕێوەچوو.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، گفتوگۆ لەبارەی گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرال و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرا.
هەروەها بیروڕا لەبارەی پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە عێراق ئاڵۆگۆڕ کرا کە بڕیارە لە 20 ی مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت، لەمبارەیەوە سەرۆکی حکوومەت دووپاتی کردەوە کە پێویستە سەرژمێری تەنیا بۆ مەبەستی گەشەپێدان و بۆ باشترکردنی دۆخی ژیانی هاووڵاتییانی عێراق بێت و دوور بێت لە هەر ئامانج و پرسێکی سیاسی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.