سبەی چوار شەممە 30ی10ی2024، کۆمیسیۆن ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن ڕادەگەیێنێت و ناوی کاندیدە دەرچووەکان ئاشکرا دەکات.
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاگەیاند، سبەی چوارشەممە کاتژمێر 10 ی بەیانی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕادەگەیێنێن و سێ ڕۆژ دەرفەت لەبەردەم لایەنەکانە بۆ ئەوەی تانەی لێ بدەن.
كۆمسیۆن پێشتر رایگه‌یاندبوو كه 198 سکاڵا لە دەنگدانی تایبەت و گشتی تۆمارکراون و تاوەکو سبەی سەرجەم تانەکان یەکلایی دەکرێنەوە.
جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه 18ی ئه‌م مانگه ده‌نگدانی تایبه‌ت و 20ی مانگ ده‌نگدانی گشتی بۆ خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو و دوای24 كاتژمێر كۆمسیۆنی باڵای هه‌لبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌نجامی به‌رایی بڵاوكرده‌وه و پارتی دیموكراتی كوردستان براوه‌ی یه‌كه‌می ههلبژاردان بوو و زیاتر له800 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.