Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 03:07

سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتیمانیی عێراق سەركەوتنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان له‌ سه‌رۆك بارزانی پیرۆزده‌كات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتیمانیی عێراقی دەكات
کوردستان TV
100%


ڕۆژی سێشەممە 29ی تشرینی یەكەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە  سەید عەممار ئەلحەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتیمانیی عێراقی كرد.
لە سەرەتای دیدارەكەدا  سەید عەممار ئەلحەكیم پیرۆزبایی لە سەرۆك بارزانی و گەلی كوردستان كرد بە بۆنەی سەركەوتنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لە بیستی ئۆكتۆبەر و بە دەستكەوتێكی گرنگ وەسفی كرد.

هەر لەو دیدارەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ و هەروەها دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانیە سیاسی و ئەمنییەكانی ناوچەكە و پێویستیی پاراستنی سەقامگیریی عێراق ئاڵوگۆڕ كرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.