ڕۆژی سێشەممە 29ی تشرینی یەكەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز موسەننا ئەلسامەرائی سەرۆكی هاوپەیمانێتیی عەزم كرد.
لەدیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین پێشهاتەكان و پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ تاوتوێ كرا.
هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكی هاوپەیمانێتیی عەزم پیرۆزبایی سەركەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی لە سەرۆك بارزانی كرد.
سهرۆك بارزانی و سەرۆكی هاوپەیمانێتیی عەزم پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی عێراقییان تاوتوێكرد
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی هاوپەیمانێتیی عەزم دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.