وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە چەند فەرمانێكی وەزاریدا، ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی چەند گوژمەیەك بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پڕۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاریی پێداویستییەكانی پارك و باخچەكان و چاكسازی لە ئاوەڕۆ و یوتێرن و باشتركردنی تۆڕی دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە.
ئەو گوژمانە لەسەر ڕێژەی 15% و 100%ی شارەوانی و 17%ی ئاوە و بەپێی ڕێنماییەكانی تایبەت بە داهات فەرمانی خەرجكردنیان بۆ دەرچووە بەمەبەستی جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژانەی خوارەوە:
- ڕاكێشانی بۆریی ئاو بۆ بەهێزكردنی ئاوی گەڕەكی 144 لە زەرگەتەی كۆن.
- جێبەجێكردنی پڕۆژەی چاككردنی ژمارەیەك مەنهۆڵ لە گەڕەكی ڕاپەڕین لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی زەڕایەن.
- پڕۆژەی كڕین و دابینكردنی پێداویستی جۆراوجۆر بۆ بەشی باخچەكان لە سنووری شارەوانیی شارەزوور بەمەبەستی پەرەپێدانی ناوچە سەوزاییەكان و زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی.
- جێبەجێكردنی پڕۆژەی چاككردنی یوتێرنی تەنیشت گەڕەكی زەڕایەنی یەك بەمەبەستی پەرەپێدانی سیستەمی هاتوچۆ.
دەوروبەری سلێمانی.. گوژمەی پێویست بۆ چوار پڕۆژەی خزمەتگوزاری خەرج دەكرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.