Erbil 8°C شەممە 23 تشرینی دووەم 03:52

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان: هەر كەس و لایەنێك رێگربێت لەبەردەم پڕۆژەی (هەژماری من) سزا دەدرێت

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان فەرمانی بە سەرجەم لایەنە پەیوەندارەكان كردووە، هەر كەس و لایەنێك رێگری بكات لە راپەڕاندنی كارەكانی پڕۆژەی (هەژماری من)، رووبەڕووی یاسایان بكەنەوە و سزایان بدەن.

بەپێی نووسراوێكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كە لەلایەن د. ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران واژۆ كراوە، ئاگاداری هەریەك لە وەزارەتەكانی دارایی و ئابووری، ناوخۆ و سەرۆكایەتی داواكاری گشتی كراوەتەوە كە هەر كەس و لایەنێك رێگری كرد لە كارمەندانی (هەژماری من) بۆ راییكردنی كارەكان، رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاساییان بكەن و سزایان بدەن.

نووسراوەكەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەی خوارەوە هاتووە:-

یەكەم: وەزارەتی دارایی و ئابووری تاكە لایەنی تایبەتمەندە لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە دیاریكردنی شێوازی دابەشكردنی مووچە، كاری پێویست ئەنجام بدات بە وەرگرتنی ڕێكاریی یاسایی و كارگێڕی بەرامبەر بە بەڕێوەبەری ئەو بانكانەی كە ڕێگریی دەكەن لە كارمەندانی (هەژماری من) بۆ ڕاییكردنی كارەكانیان، یان هەر بەرپرسێكی دیكەی حكوومی، پشتبەستن بە هەردوو ماددەی (4) و (5) لە یاسای بەرزەفتكردنی فەرمانبەرانی دەوڵەت و كەرتی گشتی ژمارە (14)ـی ساڵی 1991.

دووەم: وەزارەتی ناوخۆ ڕێكاری پێویست ئەنجامبدات بەپێی حوكمەكانی یاسای سزاكانی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ ژمارە (14)ـی ساڵی 2008، بە لێپرسینەوە و سزادانی ئەفسەران و كارمەندانی پۆلیس كە ڕێگری دەكەن لە كارمەندانی (هەژماری من) بۆ ڕاپەڕاندنی كارەكانیان.

سێیەم: وەزارەتی داد - سەرۆكایەتی داواكاریی گشتی ڕێكاری پێویست ئەنجام بدات بەپێی حوكمەكانی یاسای داواكاری گشتی ژمارە (159)ـی ساڵی 1975ـی هەموواركراو و بەپشتبەستن بە هەردوو ماددەی (231) و (240) لە یاسای سزاكان ژمارە (111)ـی ساڵی 1969، بە جولاندنی داوای سزای یاسایی بەرامبەر ئەو كەس و لایەنانەی كە ڕێگریی دەكەن لە كارمەندانی (هەژماری من) بۆ ڕاپەڕاندنی كارەكانیان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی بە هاووڵاتییان لەلایەن حكوومەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.