Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 04:25

نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له‌ باڵيۆزى نوێى ئيسپانيا كرد

کوردستان TV
100%

لەمیانەی كۆبوونەیەكدا لەنێوان سەرۆكی هەرێمی كوردستان و باڵیۆزی نوێی ئیسپانیا لە عێراق، جەخت لەوە كرایەوە كە هاریكارییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئیسپانیا لە سەرجەم بوارەكاندا فراوانتر بكرێت.

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ ئه‌ليسيا ڕيكۆ پێرێز دێل پولگار باڵيۆزى نوێى ئيسپانيا له‌ عێراق، وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئيسپانيا دووپات كرده‌وه‌.

لاى خۆيه‌وه‌ دێل پولگار خۆشحاڵيى خۆى به‌ ده‌ستبه‌كاربوونى نيشان دا، جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ى به‌ بايه‌خه‌وه‌ له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كار ده‌كه‌ن بۆ فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا، به‌تايبه‌تيش ئه‌و كه‌رت و بوارانه‌ى بۆ هه‌ردوولا گرینگن.

هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان و ئه‌نجامه‌کانی، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسييه‌كانى له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه‌، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.