ئەمڕۆ دووشەممە شاندێکی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی سەرژمێری گشتی دانیشتووان گەیشتە بەغدا.
وەزارەتی پلاندانان بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ دووشەمە شاندێکی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، د. دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان، د. ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و سیروان محەمەد بریکاری وەزارەتی پلاندانان سەردانی بەغدایان کرد.
بڵاویشی كردەوە: ئامانجی سەردانەکە دیدار و کۆبوونەوەیە لەسەر پرسی سەرژمێری گشتیی دانیشتووانی عێراق و هەرێمی کوردستانە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق کەوا بڕیارە لە مانگی داهاتوودا لە رێكەوتی 20/11/2024 ئەنجام بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.