Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 04:25

حكوومەتی هەرێم دوا وادەی تۆماركردنی بایۆمەتری مووچەخۆران دیاری دەكات

کوردستان TV
100%

حكوومەتی هەرێمی كوردستان دوا وادەی تۆماركردنی بایۆمەتری مووچەخۆرانی دیاری كرد و جەختی كردەوە كە 20ی مانگی داهاتوو دوا وادە دەبێت.

حكوومەتی هەرێم ئاماژەی بەوە دا كە 20ی 11ی 2024 دوا وادەی تۆمارکردنی کۆدی بایۆمەترییە بۆ سەرجەم مووچەخۆران.

بۆ ئەم مەبەستە حكوومەتی هەرێم ئەم خاڵانەی خوارەوەی بڵاوكردەوە:-

1- هەموو ئەو مووچەخۆر و فەرمانبەر و خانەنشین و خاوەنپێداویستیی تایبەت و وارسی شەهیدانەی تا ئێستا (UPN)ـیان نییە و خۆیان لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمار نەکردووە، پێویستە تا 20ی 11ی 2024 خۆیان تۆمار بکەن.

2- بڕیاری خۆتۆمارکردن لە سیستەمی بایۆمەتری هەموو ئەو فەرمانبەر و مووچەخۆرانە دەگرێتەوە کە بە هۆکاری جیاواز لە دەرەوەی وڵاتن یان مۆڵەتی بێ مووچە و خوێندن و هتد.. هەیە.

3- هەر کەسێک مووچەخۆری حکوومەتی هەرێم بێت و تا رێكەوتی 20ی 11ی 2024، کۆدی بایۆمەتری نەبێت، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵەوە مووچەکەی ڕادەگیرێت و خۆی بەرپرسیار دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.