Erbil 8°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 08:56

نامیلكه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی بڵاو كرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%


له‌ نووسین و ئاماده‌كرنی نووسه‌ری بواری په‌روه‌رده‌ سه‌رپه‌رشتیار(سامح ساڵح ئه‌حمه‌د) نامیلكه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی گرنگ تایبه‌ت به‌ تۆماری نێوقوتابخانه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌.
له‌ لێداونێكی تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی نووسه‌ر سه‌رپه‌رشتیار سامح ساڵح له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی ده‌ڵێت" ئه‌م نامیلكه‌یه‌ زانیاری گرنگ له‌سه‌ر تۆماری نێو (باخچه‌ی منداڵان ،بنه‌ڕه‌تی ، ئاماده‌ییه‌كان ، په‌یمانگاكان) له‌ خۆده‌گرێت، كه‌ له‌ژێر یاسای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ده‌رچووه‌ ،گرنگی تۆماره‌كان بۆ تۆماركردنی گشت داتاو زانییاریه‌كانی دامه‌زراوه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كانه‌ ".
له‌سه‌ر ژماره‌ی تۆماره‌كان نووسه‌ری نامیلكه‌كه‌ ده‌ڵێت" ژماره‌ی تۆماره‌كان (25) تۆمار له‌ خۆده‌گرێت به‌پێی ریز به‌ندی ئاماژه‌یان پێكراوه‌ ،له‌ نێوه‌ تۆماره‌كان دا هه‌ندێ تۆمار زۆر گرنگ و سه‌ره‌كین و هه‌ندێكیش لاوه‌كین به‌ پێی قه‌باره‌ی پێویستی دامه‌زراوه‌كان به‌كار ده‌هێنرێت".
له‌ كۆتاییدا سه‌رپه‌رشتیار سامح ساڵح ده‌ڵێت" بۆهه‌ر تۆمارێك كورته‌ باسێك له‌سه‌ر تۆماره‌كان له‌ خۆده‌گرێت وه‌ فۆرمی چۆنیه‌تی دروستكردنی تۆماره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ره‌نگاوڕه‌نگ دروست كراون وه‌ له‌ گشت تۆماره‌كان ریزبه‌ندی بۆ لاپه‌ره‌كان كراوه‌".

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.