Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 08:29

10 ساڵ به‌ر له‌ ئه‌مڕۆ به‌ بڕیاری سه‌رۆك بارزانی، پێشمه‌رگه‌ كۆبانێی له‌ تیرۆرستانی داعش پاراست

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ 10 ساڵ بەسەر چوونی هێزى پێشمەرگەى كوردستان بۆ كۆبانێ‌ تێدەپەڕێت و لەو ڕۆژەدا هێزی پێشمەرگە توانی بەناو خاكی توركیادا بچێت بۆ كۆبانێ‌ و پشتیوانی هێزە شەڕكەرەكانی یەپەگە بكات و لەدوا ساتەكانی كەوتنی كۆبانێدا، توانى ئه‌و شاره‌ لە دڕنده‌یی چه‌كدارانى تیرۆریستى داعش  بیپارێزێت. 

پێشمەرگە لەیەكەم كاروانی چوونی بۆ كۆبانێ‌ بەناو شارەكانی هەرێمی كوردستان و خاكى توركیادا تێپەڕی، كە لەو رێگایەدا بە هەزارەها كەس لەپێشوازی كاروانی ئۆتۆمبێلی پێشمەرگەدا بوون و زۆربەی شارەكان كاروانەكەیان گوڵ باران دەكرد، بە هوتافی بەخێربێن پێشمەرگەو بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان و سەركەوتن لەڕێیە، پێشمەرگە گەیشتە كۆبانێ‌ و لە یەكەم ڕۆژی چوونی پێشمەرگە بۆ ناو كۆبانێ‌ توانیان سەنگەرەكانی هێرشكردن و بەرگری داعش تێكبشكێنن و قۆناغی یەكەمی ئۆپەراسیۆنی هێرشی شەڕڤان و یەپەگە بۆ پاككردنەوەی كۆبانێ‌ دەست پێبكەن. 

شایانی باسە، ئەو هێزانە بە چوار كاروان چوون بۆ كۆبانێ‌، یەكەم كاروانی هێزی پێشمەرگە لە رێكەوتی 28ی تشرینی یەكەم ساڵی 2014 بوو لە هەولێری پایتەختەوە بەرێكەوتن و ماوەی 35 ڕۆژ لەوێ‌ بوون و هەر لە یەكەم رۆژەوە دەست بە كار بوون، كە ژمارەیان 150 پێشمەرگەی هێزەكانی پشتیوانی بوون و چەكی قورس و مام ناوەند و سوكیان پێبوو، كاروانی دووەمیش لە 3ی كانوونی یەكەمی ساڵی 2014 بوو. 

هەروەها كاروانی سێیەمین لە 15-1-2015 بوو، دوا كاروانیش جێگۆركێیان كرد لەگەڵ كاروانی سێیەم بۆ تەواو كردنی ئەركەكە، كە تا ڕەواندنەوەی مەترسی داعش لەسەر كۆبانێ‌ و ئازادكردنی ئەو شارە لەوێ مانەوە، دواتر گەڕانەوە خاكی هەرێمی كوردستان. 

لەو ماوەیدا هێزەكانی پێشمەگەی كوردستان لە شاری كۆبانێ‌ یەک شەهید و چەندین بریندارییان داو قارەمانانە لە دژی چەكدارانی داعش جەنگان و توانییان پارسەنگی هێز بگۆڕن و داعش لە هێزی هێرشكرەوە بوو بە هێزی تێكشاو و پاشەكشە پێکراو.

رۆژی 22ی 10ی 2014 به‌ راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی و بڕیاری په‌رله‌مانی كوردستان له‌ كاتێكدا كه‌ خه‌ریك بوو شاری كۆبانێ به‌ ته‌واوی بكه‌وێته‌ ده‌ستی تیرۆریستانی داعش، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ چه‌ك و پێداویستیی پزیشكییه‌وه‌ به‌ره‌و كۆبانێ به‌رێ كه‌وت و دوای گه‌یشتنیان هاوسه‌نگی هێز له‌ كۆبانێ گۆڕاو و دواتریش به‌ خوێنی شه‌هید زێره‌ڤان ئه‌كره‌م توانرا تیرۆریستانی داعش له‌ شاره‌كه‌ وه‌ده‌ربنێن و شاره‌كه‌ رزگار كرا.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.