بەگوێرەی پێشبینییەكانی دەستەی كەشناسی عێراق شەپۆڵێكی بارانبارین بەڕێوەیە و ماوەی چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت، هەروەها مەترسی دروستبوونی لافاو و بارینی تەرزەش هەیە.
شەپۆڵە بارانبارینەكە لە بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو دەست پێ دەكات و تا سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە كاریگەرییەكەی دەمێنێت.
بەگوێرەی پێشبینییەكان شەپۆڵەكە تەواوی عێراق دەگرێتەوە، بەڵام بە چڕی لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەبێت و لە رۆژانی شەممە و یەكشەممەدا ئەگەری زۆرترین رێژەی بارانبارین هەیە.
دەستەی كەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەش دا، ئەگەر هەیە لەم شەپۆڵەدا تەرزە ببارێت و خێرایی باش زیاتر بێت و كەشوهەوایەكی سارد هەڵبكات.
كەشناسی عێراق هەروەها جەختیشی كردەوە كە بەگوێرەی نەخشەی شەپۆڵەكە، ئەگەر هەیە لە هەندێ ناوچەی هەرێمی كوردستان لافاویش دروست ببێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.