لەسەر داهاتی شارەوانی هەولێر، ئەمڕۆ یەكشەممە پڕۆژەی کۆنکرێتکردنی سەرجەم کۆڵانەکانی گەڕەكی ئیسکان کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاوی كردەوە: لە چوارچێوەی پلانی شارەوانی بۆ گەیاندنی زۆرترین خزمەتگوزاری بە گەڕەکەکانی شاری هەولێر، پڕۆژەیەکی گەورەی کۆنکرێتکردنی سەرجەم کۆڵانەکانی گەڕەکی ئیسکان لە شاری هەولێر کەوتە بواری جێبەجێکردن.
ئەو پڕۆژەیە لەسەر داهاتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ دەکرێت و پێکهاتەکانی بریتین لە نۆژەنکردنەوە و کۆنکرێتکردنی سەرجەم کۆڵانە تێکچووەکانی گەڕەکی ئیسکان کە یەکێکە لە گەڕەکە گەورەکانی سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.