Erbil 21°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 16:13

داوا لە هاووڵاتییانی عێراق دەكرێت لە ماڵەكانیان نەچنە دەرەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی پلاندانانی عێراق داوای لە سەرجەم هاووڵاتییان كرد لە كاتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی سەرژمێری گشتیدا لە مانگی داهاتوودا لە ماڵەكانیان بمێننەوە و نەچنە دەرەوە.

عەبدولزەهرە هنداوی گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند: رۆژانی 20 و 21ی مانگی داهاتوو لە سەرتاسەری عێراق پڕۆسەی سەرژمێری بەرێوەدەچێت، ئەو رۆژە پشوو دەبێت و هەروەها قەدەغەی چوونە دەرەوەش دەبێت.

راشیگەیاند: ئامانجی سەرەكی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی سەرژمێری باشتركردنی ئاستی خزمەتگوزارییەكانە لەسەر بنەمای ئەو سەرژمێرییەی كە دەردەچێت.

هەروەها رایگەیاند: داوا لە تاك بە تاكی هاووڵاتییان لە سەرتاسەری عێراق دەكەین لە ماوەی بەڕێوەچوونی ئەو دوو رۆژەی پڕۆسەی سەرژمێریدا لە ماڵەكانیان بمێننەوە، چونكە بابەتێكی گرینگە و سوودی بۆ نەوەكانی داهاتووش دەبێت.

ئەمە لەكاتێكدایە كە پێشتریش ئەنجوومەنی باڵای دانیشتووان بڕیاری دابوو لە رۆژانی 20 و 21ی مانگی داهاتوو قەدەغەی هاتووچۆ لەناو شار و لەنێوان پارێزگاكان رابگەیەنرێت بەهۆی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی لە عێراق.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.